هەڵوێستە دوژمنكارانەی قەیس خەزعەلی، فەرماندەی میلیشیای عەسایب ئەهلی هەق، بۆ سەر هەرێمی كوردستان تەنها شەقامی كوردی نیگەران نەكردووە، بەڵكو لە نێو سیاسییە دیارەكانی عێراقیش كاردانەوەی هەبووە.
قەیس كە لە نێو لیستی تیرۆر دایە و لە لایەن ئەمریكاوە داواكراوە، زوو زوو پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدات و باس لەوە دەكرێت لە لایەن ئیرانەوە هان دەدرێت.
ناجح میزان، یەكێكە لە سیاسەتوانە دیارەكانی عێراقی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بە خەزعەلی دەڵێ: چایچیەکەی موقتەدا سەدر چیەتی؟ بۆ بە هەرێمی کوردستان دەوەڕێ؟
ئەمە لە كاتێكدایە چاودێران دەڵێن بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەژێر فشاری خەزعەلیی دابووە.
