خلیل مهاجیر-زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراك لە هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات پەلە بكەن لە تۆماركردنی ناوی خۆیان لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك و دوا وادەشی دیاریكردووە.
هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە كە پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك، بۆ ئەم مەبەستەش كەمتر لە مانگێك ماوە و ئەگەر ئەم كارە نەكەن، بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە دوا وادە بۆ تۆماركردنی هاووڵاتییان ڕێكەوتی (5/7/2025)ە.