ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەت بە عێراق ڕێک دەخات.
دانیشتنەكە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک و 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەبێت و چەند پرسێكی گرنگی پەیوەندیدار بە عێراقی تێدا تاوتوێ دەكرێت.
چاوەڕوان دەکرێ یەکێک لەو بابەتانەی تێیدا باس دەکرێ، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ برینی مووچە و پیادەکردنی سیاسەتی برسیکردنی گەلی کوردستان بێت.