مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەوی ڕابردوو لە ناو مۆڵگەیەكی حەشدی شەعبی تەقە لە كۆمەڵێك منداڵی گوندێكی سەر بە شاری كەركووك كراوە و بەم هۆیەوە منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان گیانی لەدەستداوە .
چەكدارێكی حەشدی شەعبی لە ناو مۆڵگەیەكی خۆیان لە گوندی بریج ی سەر بە ناحیەی عەباسی پارێزگای كەركووك تەقە لە كۆمەڵێك منداڵ دەكات كە لە بەردەم ماڵی خۆیان دانیشتوون و منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان بە ناوی حەیدەر موهەننەد گیان لەدەستدەدات.
پێشتریش كچێكی بچووكی هەمان گوند كە زۆربەی دانیشتووانەكەی لە عەرەبی سوننە مەزهەب پێكهاتوون، بە هۆی تەقەی حەشدی شەعبی یەوە بە سەختی بریندار ببوو.
خزمێكی نزیكی منداڵە كوژراوەكە ڕاگەیاند “حەیدەر لەگەڵ كۆمەڵێك منداڵی دیكە بووە و بە دووری 300 مەتر چەكدارێكی ئاسایشی حەشدی شەعبی تەقەی لێ كردووە و كوژراوە.”