گووتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌پێی ده‌ستوور و یاسای بودجه‌ی عێراق و بڕیاری دادگا، نابێت مووچه و شایسته‌ی دارایی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵی هیچ پرسێكی دیكه بكرێت.
د. ڤیان ده‌خیل، گووتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “لێژنەکانی هەرێمی کوردستان هەموو دۆسیەکانی خۆیان بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون بۆ حکوومەتی بەغدا خستۆتە ڕوو، بەڵام بەغدا بە ئارەزووی خۆی بیانوویەک دژ بە هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە. ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره كردیان پێشێلكردنی هه‌موو رێككه‌وتن و ده‌ستوور و بڕیارێكی دادگا بووە. ئەم بڕیاره كۆده‌نگیی كوردستانییشی دروست كرد، بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی ئەوەی بودجەی هەرێمی کوردستانی هەمووی داوە، گەورەترین هەڵەیە، خراپ له‌سه‌ریان شكایه‌وه.”
ده‌شڵێت: به‌ده‌ستی ئەنقه‌ست ئاوا ئه‌زیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه كاتی هه‌ڵبژاردنه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان له ناوەڕاست و خوارووی عێراق ده‌نگ كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌ر ناچاری كوردستان ده‌بنه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.