دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: گووتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی درێژەی دەبێت.
ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران “تا ئێستا لەگەڵ ئەمریکادا نەهاتووەتە را”، گووتی: ئەوان بەدوای پیتاندن دەگەڕێن، بەڵام ئێمە ناتوانین پیتاندن قبوڵ بکەین. “ئێمە تەواو پێچەوانەکەیمان دەوێت.”
سەرۆكی ئەمریكا زیاتر روونیكردەوە ” پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ بە “باش و نەرم” بوو، گوتیشی “باسی زۆر شتمان کرد، لەوانە ئێران و غەززە”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گووتی: هەوڵ دەدەین بگەینە ڕێککەوتنێک کە وێرانكاری و كوشتن لەخۆ نەگرێت.