محەممەد مەحموود- سۆران :
لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و لە ئەنجامی کاری گەڕانیان چەند دووکانێک لە سۆران داخران.
وەفا سەعید خان دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ بە زاری کرمانجی راگەیاند” لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار بۆپاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان بەردەوام لە ئەرکدان و سێ شوێن داخران،
دوێنێ شەو لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان 3 شوێنیان داخست بەهۆی هەبوونی ڤیبی قەدەغەکراو”.
وەفا سەعید خان، گوتیشی” وەک ڕاشمان گەیاندبوو ناوی شوێنەکان بڵاودەکەینەوە ئەوانەی سەرپێچی دەکەن شتی قەدەغەکراو دەفڕۆشن، ناوی شوێنەکانیش ئەمانەی خوارەوەیە
1_ شوێنی عەلی لە شەقامی حەریق
2_ رێکان کریستاڵ لە حەریق
3_ شوێنی رێبین لە سەر رێگای جوندیان نزیک فلکەی پێشمەرگە ناوبراو هەفتەی رابردووش سزا درا لەسەر هەمان مەبەست، شوێنکی تر پێبژاردنی بۆ کرا.
داوا لەهاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەیوەندی بکەن بە لێژنەکانمان بەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە:-
07502125544 قەزاى ناوەندى سۆران سۆران
07509683135 ناحیەى دیانا
07518946162 قەزای خەلیفان
https://forms.gle/tzvrWtTcpn3B7rT5A لینکى سکالا
