کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل رۆژی 9-6-2025 ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چووەتە قۆناغی کۆتایی و هەنگاوە کۆتاییەکانی وەک گواستنەوەی تەقەمەنی و پلاندانانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئارادایە.
ئەم ڕاپۆرتە دوای ئەوە دێت کە پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لە گفتوگۆیەکی 40 خولەکی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردبوو.
دوابەدوای ئەم گفتوگۆیە ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ وەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران ئەنجامدا.