مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی تەسنیمی ئێران، بڵاوی كردەوە كە لە بۆسەیەكدا 10 پاسەوانی سنووری ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان كوژران .
ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری فەرماندەیەكی پۆلیسی ئێران بڵاوی كردەوە “ڕۆژی شەممە 7ی حوزەیران، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە نزیك شارۆچكەی تەفتان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكە بینرابوون و ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكانیان كردبووە، بۆیە دوو مەفرەزەی پاسەوانانی سنوور بۆ ڕاوەدوونانی چەكدارەكان نێررابوون بۆ ناوچەكە و ئەمڕۆ 10ی حوزەیرانی 2025، لە كاتی گەڕانەوەیاندا كەوتوونەتە بۆسەی چەكدارەكان و لە ئەنجامدا 10 سەرباز كوژراون.”