بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی هەنگاو،رۆژی دووشەمە 9-6-2025 سزای سێدارەی کەریم هیممەتی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و هەمزە یاری، خەڵکی شاری دولفانی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمزە یاری چوار ساڵ لەمەوبەر و کەریم هیممەتی پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.