مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ماوەی ڕۆژانەی جەژنی قوربان و لە كاتی قوربانی و سەربڕینی ئاژەڵان، زیاتر لە 14 هەزار كەس لە باكووری كوردستان و توركیا و 123 كەس لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بریندار بوون .
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر، بڵاوی كردەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قوربان زیاتر لە 123 كەس لە كاتی قوربانیكردن و سەربڕینی ئاژەڵ برینداربوون و بە مەبەستی چارەسەری سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە .
هاوكات، كەمال مەمیش ئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردەوە لە یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربان 14 هەزار و 372 كەس بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ برینداربوونە و سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.