زاری كرمانجی:
زانایانی زانكۆی نیو مەكسیكۆ هەنگاوێكی گرنگیان ناوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر). ئەوان سەركەوتوو بوون لە دروستكردنی ڤاكسینێك كە پرۆتینی (Tau) بكاتە ئامانج. ئەم پرۆتینە ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە دروستبوونی گرێی ژەهراوی مێشكدا، و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پێشكەوتنی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە.لە توێژینەوەكان لەسەر مشك و چەند بوونەوەری دیكە ئەنجام دراوە، ڤاكسینەكە وەڵامێكی بەرگری بەهێزی لێكەوتەوە و كەڵەكەبوونی پڕۆتینەكانی (Tau) لە مێشكدا كەمكردەوە. توێژینەوەكە دەریخستووە ڤاكسینەكە توانیویەتی كاركردی هۆشی مشكی تووشبوو باشتر بكات بە بەرهەمهێنانی دژەتەن دژی pT181 كە فۆرمێكی دەستكاریكراوی (Tau) یە.هەروەها ڤاكسینەكە لەسەر مەیموونەكانی ماكاك بە هاوكاری زانكۆی كالیفۆرنیا لە دەیڤس تاقیكرایەوە و ئەنجامێكی هاوشێوەی وەڵامدانەوەی بەرگری بەهێز و بەردەوام بەدەست هێنرا.