هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند: هەرێمی كوردستان پەیوەندیی فراوانی سیاسی و دیپلۆماسی ههیه لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمكاری عهرهبی و وڵاتانی جیهان، ئەگەری زۆری هەیە له دوای جهژن پرسی بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان بەنێودەوڵەتیی بكەین.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: “لە كاتێكی خراپدا كە پێش جەژن بوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی خراپی تەواو سیاسی دەركرد، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو خراپتر برد”.
ههر له پهیامهكهیدا هۆشیار زێباری ئهوهشی خستووهتهڕوو: هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی فراوانی سیاسی و دیپلۆماسی و بەهێزی لەگەڵ هەریەك لە ئەمهریكا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو، توركیا، ئێران و نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، ئەگەری هەیە پەیوەندییەكان بۆ چارەسەركردنی بابەتی بڕینی بودجە بەكاربهێنین و بیكەینە پرسێكی نێودەوڵەتی.
جێی باسه، خەڵك و فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بە بێ وەرگرتنی مووچە و شایسته داراییهكانیان، رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ 2025 بەڕێ دەكەن، ئەوەش دوای بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە 28-5-2025، بە پاساوی ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی پشكی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە ستەمێكی ئاشكرای بەغدا بەرامبەر خەڵكی كوردستان له قهڵهم درا.