زاری كرمانجی:
وا دیارە دەرمانی ئۆزێمپیك تاكە دەرمانی شەكرە نییە كە بە نهێنی ڕۆڵی لاوەكی دەگێڕێت لە چارەسەركردنی حاڵەتێكی دیكە (قەڵەوی). بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، تیمێكی توێژەرانی سویدی بۆیان دەركەوتووە دەرمانی (پیۆگلیتازۆن) كە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو دروستكراوە، كاریگەری زۆریشی بۆ ڕێگریكردنی شێرپەنجەی پرۆستاتدا نیشانداوە.
توێژینەوەكە لەسەر مشك كراوە، هەروەها توێژینەوەیەك لەسەر ٦٩ نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات و شەكرەی جۆری دوو ئەنجامدراوە، هەموویان لە كاتی بەكارهێنانی ئەم دەرمانەدا هیچ دووبارەبوونەوەی شێرپەنجەیان نەبووە.
لوكاس كێنەر، مامۆستای سەردانكەر لە زانكۆی ئومێۆ لە سوید لە بەیاننامەیەكدا بڵاو كردەوە” ئەمە دۆزینەوەیەكی گرنگە، ئێمە چاودێری كلینیكیمان هەیە دەریدەخات ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی پرۆستات و شەكرەیان هەیە و دەرمانیان وەرگرتووە كە پڕۆتینی (PPARy) دەكەنە ئامانج، لەو ماوەیەی كە لەژێر بەدواداچووندا بوون، تووشی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەكە نەبوون”.پیۆگلیتازۆن ( دەرمانێكی باوی دژە شەكرە ) نەك تەنها گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی خاوكردەوە، بەڵكو توانای گەڕانەوە و زۆربوونیان لاوازكرد.كێنەر، ئاماژەی بە دۆزینەوە ئومێدبەخشەكاندا و گووتی” لێكۆڵینەوەی كلینیكی زیاتر پێویستە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامەكان و لێكۆڵینەوە لەوەی كە ئایا ئەم چارەسەرە دەتوانێت كاریگەر هەبێت بۆ ئەو نەخۆشانی شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە و نەخۆشی شەكرەیان نییە”.