شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
گێلاس یەكێكە لەو میوە بەتامانەی لە وەرزی هاوین خواستێكی زۆری لەسەرە بەهۆی تامە جیاوازەكەی،كە جگە لە تامەكەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ مرۆڤ.لەبارەی سوودەكانی ئەو میوەیە ،د.بەدر قادر پسپۆڕی گیا دەرمان دەڵێت: گێلاس سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامینەكانە وەك( ڤیتامین B6، ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم) هەروەها ڕێگری دەكات لە تووشبوون بە شێرپەنجە، باشترین پاككەرەوەی گورچیلەیە،باشترین میوەیە بۆ وەڕزشوانان ،تەندروستی دڵ دەپارێزێ،گێلاس دەتوانێت ڕێگری لە زۆربەی نەخۆشی بكات و یارمەتی چاككردنەوەی برین دەدات،خەو باشتر دەكات و یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات بەتایبەتی هەوكردنی جومگەكان.بوونی ئەنپۆسیانین یارمەتی ڕێكخستنی شەكر و ئەنسۆلین دەدات.یارمەتیدەر لە كۆنتڕۆل كردنی ڕێژەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێ.

































































