وەیسی شێروانی
وڵاتێكی گەورە و زڵهێزی جیهانی وەكو ئەمریكا پشتیوانی لە سیاسەتی وزەی وڵاتەكەت دەكات و دێت بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانی تێدا دەكات بەڵام كەسانێك هەن دژ بە گرێبەستە ستراتیجی و دوور مەوداكانی حكوومەتەكەیان دەوەستنەوە كە دەتوانێت پێگەی حكوومەت و وڵاتەكەیان لەسەر نەخشەی ئابووری و سیاسی جیهان بەهێزتر بكات.
داهاتی ساڵانەی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بەڵام بەغدا لەسەر بنەمای خەرجی ڕاستەقینە(انفاق فعلی) مامەلە لەگەڵ هەرێم دەكات كە ناكاتە سەدا پێنجی داهاتی عێراق.
لە لایەكی ترەوە بە ناوی خەرجییە سیادییەكان نیوەی داهاتی عێراق جیا كراوەتەوە لە موازنە و بودجە بێ ئەوەی یەك دینار پشكی هەرێم بدات، ئەمە جگە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و شایستە داراییەكانی تری كوردستان كە ناینێرێت
ئێستا عێراق بەو سەدا پێنجەش ڕازی نییە كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بڕیاری سزادانی بە كۆمەڵ و برسی كردنی خەڵكی كوردستان دەدات، لەبەرئەوە دژایەتی هەندێ لایەن و كەسی عێراقچی ناوخۆی بۆ حكوومەت و هەرێمی كوردستان تەنها دوو تەعبیری هەیە ئەویش یان گەمژەیی و كالفامی سیاسییە یانیش جاش بوون.
هەلوێست وەرگرتنی لایەنە كوردستانییەكان دژی ئەو زولمەی بەغدا لە خەڵك و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دەكات ئەركێكی نیشتمانییە.