زاری كرمانجی- چۆمان :
سوارا ئەكڕەم قایمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ زیاتر گەشەپێدانی ژێر خانی ئاوەدانكردنەوەی قەزای چۆمان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی 550 ملیۆن دینار ، دەستمان كرد بە گەیاندنی خزمەتگوزاری قیرتاوكردنی شەقامی كەس و كاری شەهیدان لە قەزای چۆمان”.
گوتیشی:” پرۆژەكە حەوت هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لە ئێستادا چەند شەقامێك لە سەنتەری شار قیرتاو دەكرێن و هەروەها باشتركردن و چاككردنی شەقام و شۆستە و بووژانەوەی ئاوەدانكردنەوە”،
قایمقامی قەزای چۆمان ئەوەش دەڵێ:” بۆ سێكتەرەكانی تر هەوڵەكانی بۆ چڕ دەكەینەوەو بەڵێن بە خەڵكی قەزای چۆمان دەدەین، لە بەدواداچوون بۆ هەموو گەڕەك و كۆڵانەكان بەپێی بەرنامەیەكی پلان بۆ دانراو بەردەوامی دەدەین لە خزمەتكردن”،
ئاشكراشی دەكات:” لە ساڵی ٢٠٢٢ بە نزیكەی دوو ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار خراوەتە پرۆژە جۆراوجۆرەكان، ئەوەش دەزانین پێویستی زۆری خەڵك و كەمی بودجە لە یەك كاتدا ناتوانرێت هەموو گرفتەكان چارەسەر بكەن، بەڵام دەستپێكمان دەست پێكردووە بە دڵنیایی و بە پاڵپشتییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستی ئاوەدانی بۆ هەموو شەقام و كۆڵانەكانی شار دەبەین”.