سیاسەتمەداری كورد، مەلابەختیار لە دیمانەیەكدا كە لە كوردستان 24 بڵاو كرایەوە تیشكی خستە سەر كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندار بە دۆخی كوردستان. لە بەشیكی قسەكانیدا ئاماژەی بە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت مەسرور بارزانی كرد بۆ ئەمریكا و گووتی ” گرێبەستەکانی هەرێم و ئەمەریکا زادەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە. ئەمەریکا بەفەرمیی پشتیوانی گرێبەستەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات و جووڵەی دیپلۆماسیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا باش بوو. ئەمەریکا بەفەرمی پشتیوانی گرێبەستەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات.
لەبارەی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنیش لەسەر ئەم سەردانە گووتی ” نابێت ئۆپۆزسیۆن دژایەتیی گرێبەستەکانی بواری وزە بکات و سیستەمی سەرمایەداری هەمیشە خۆی نوێ دەکاتەوە”.































































