وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، هەر كەسێك كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە بكات، سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
جومانە غەلای، ڕایگەیاند” هەركەسێك كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە بكات سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت کە تا یەك ساڵ زیندانی دەبێت، چونکە هاوڵاتی ئەو كەسەیە، كە بە پەنجەمۆری خۆی دەنگ دەدات، كاندید یان لایەنەكان مافی ئەوەیان نییە بە ناوی ئەوانەوە دەنگ بدەن”.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد” كڕینی كارتی دەنگدەر هیچ سوودێكی نییە و هەر شتێكی لەو شێوەیە هەبێت، كۆمسیۆن سكاڵای یاسایی لەسەر كڕیارەكە تۆمار دەكات”.
غەلای باسی لەوەشكرد، دادگاكان ڕێوشوێن بەرامبەر ئەوکەسانە دەگرنەبەر، كە هەوڵی كڕینی كارتی دەنگدەر یان دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكانی كۆمسیۆن بدات، بۆیە فرۆشتنی كارت بە نرخێكی جیاواز بێمانایە.
































































