دوای تاوتوێ کردنی پاکێجی دەیەمی دادوەری لە پەرلەمانی تورکیا و پەسەند کردنی، چاوەڕوان دەکریت یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو بکریتەوە، بەوەش نزیکەی 20هەزار زیندانی ئازاد دەکرێن.
پاکێجی دەیەمی دادوەری بەبێ ڕەزامەندی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، بە بڵاو کردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا ئازادکردنی زیندانیان دەسپێ دەکات.
هەرچەندە دەمپارتی پێسبینی دەکرد ئەگەر هەمواری یاساکە بە خواستی ئەو بێت نزیکەی ٦٠ هەزار زیندانی دۆسیەیە کورد ئازاد بکرێن، بەڵام بە هەموارەکەی ئێستا 19هەزار و 800زیندانی ئازاد دەکرێن.
کەسوکاری ئەو زیندانیانە چاوەڕوانن یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی تورکیادا بڵاو بکرێتەوە، کە بڵاو کردنەوەشی واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری پێویستە..
پێگەی هاڵک تیڤی لە زاری شارەزایانی یاساییەوە ئاشکرای کردوە واژۆکەی سەرۆک کۆماری تورکیا، وەزارەتی داد ڕێنماییەک دەردەکات و دەنێرێت بۆ هەموو زیندانەکانی تورکیا و ئازادکردنەکان پێش جەژنی قوربان دەست پێدەکات.