بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوە چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی، کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ڕێکخرابوو، هەردوو تیپی وەرزشی تورکیا و ئوردن لە کەشێکی دۆستانەدا یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی تورکیا بووە پاڵەوانی خولەکە .



