محەممەد مەحموود – سۆران :
حەسەن هاشم باڵەكی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی (سۆران) دەكەینەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی( 3 ـ 11 ـ 2022) كرێی وانەبێژی مانگی (9) ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت، بۆیە داواكارین لە سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لە دیوانی پەروەردەی سۆران ئامادە بن، بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ”.