مەجید ساڵح
ئیسماعیل بەگی ڕواندزی كوڕی سەعید بەگ، نەوەی محەممەد پاشا، ئەمیری میرنشینی سۆران و نوێنەری هەولێر، لە نێو ئەو نوێنەرانەدا بوو و هەڵگری بیری ناسیۆنالیستی بوو، هەموو دەرفەتێكی بەكارهێنا بۆ ورووژاندنی پرسی دەستەبەركردنی مافە نەتەوەیییەكانی كورد لە عێراق. یەكەم كەس بوو كە داوای كرد لە كاتی تۆماركردنی مامەڵەی ڕەگەزنامەدا وشەی نەتەوە و ئایین داخڵ بكرێت. هەروەها لە ساڵی ١٩٢٩ یاداشتێكیدا بە حكومەتی عێراق و داوای جێبەجێكردنی ئەمانەی خوارەوەی كردووە:
١. لە شارەكانی شێخان، ئاكرێ، زیبار، ئامێدی، زاخۆ، دهۆك، تەلەعفەر و شنگال كە زۆرینەی دانیشتوانیان كوردن، پارێزگایەك بە ناوی دهۆك پێكبهێنرێت.
٢. دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ ناوچە كوردستانییەكان، بەڕێوەبەرە گشتییەكە دەبێت كورد بێت، دەبێت ناوەندەكەی لە یەكێك لە پارێزگاكانی كوردستان بێت.
سەرچاوە:
لدرة محمود (١٩٦٦) القضیة الکردیة، منشورات دار الطلیعة، الطبعة الثانیة


































































