خالیدە خەلیل دەڵێت:” برسیی کردن، تووندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاووڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
خالیدە خەلیل، شڕۆڤەكاری سیاسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیوویەتی:” گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ئاماژەی بەوە کردووە، برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاووڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
خالیدە خەلیل نووسیوویەتی:” وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی کردووە، هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان.

































































