محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار لەبەدواداچوونی بەردەوام بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، وەک رامانگەیاندبوو لەمەودوا ناوی ئەو شوێنانە بڵاو دەکەینەوە کە کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەدەنە خەڵک.
وەفا سەعیدخان دۆڵمەری بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، گووتیشی:“ لە ئەنجامی گەڕانی دوێنێ شەو لەبەر بوونی ڤەیپی قەدەغەکراو شوێنی رێبین لە سۆران داخرا، هەروەها چاودێری بازاڕیش بەردەوامە بۆ بەدواداچوونی چەرەزات و کەل و پەلی چەژن لەبەر خواستی زۆر.