مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ بە زاری كرمانجی گووت:” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكەی ئیدارەی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، دوو پرۆژەی گرنگ ئەنجام دران، سەرۆكایەتی شارەوانی بلێ بە گوژمەی 14 ملیۆن و دووسەت و پەنجا هەزار دینار هەڵسا بە چاندنی دار و نۆژەنكردنەوەی گۆڕستانی شارۆچكەكە و هەروەها پرۆژەی دووەم بە گوژمەی سێ ملیۆن دینار، دەستكاری سێ ڕێیانی ناوەندی شارۆچكەی بلێ كراوە بە شێوازێكی نوێ و سەردەمیانە دروست كراوەتەوە”.
گوتیشی:” تەواوی ئەو پرۆژانە بە پاڵپشتی مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی كراوە و لێرەوە سوپاسی جەنابیان دەكەین كە بە بەردەوامی یارمەتیدەر بووە”.