مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ ڕەتی كردووە ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە سەر پرسی دۆسیە ئەتۆمییەكەی ئێران خەریكە دەگاتە بنبەست و وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ “دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین،”
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند “ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و بۆ پیتاندنیش پرس بە هیچ كەس و لایەنێك ناكات.”
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە تۆڕی تروس نووسیویەتی “لە چوارچێوەی دانوستانەكانی نێوان واشنتن و تاران، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە تاران نادەین یۆرانیۆم بپیتێنێت.”