زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات .
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان ، بابەتی مووچەی فەرمانبەران دەبێت .
لە بڕگەی دووەمدا، خستنەڕووی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانە تایبەتە بە لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیری کوڕ و کچی شەهیدان .
هەرەوەها لە کارنامەی کۆبوونەوەی حکوومەتدا هاتووە، ئەمڕۆ گفتووگۆ دەکرێت لەسەر گرێبەستی کارمەندان لەسەر بوددجەی پەرپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی ڕۆژانە .


































































