ئەمڕۆ سێشەممە 3/6/2025، قەرەنی جەمیل، هونەرمەند و شێوەکاری جیهانی و ناوداری کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە، كۆچی دوایی كرد.
قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بەدەست هێناوە، لە ساڵی 1984دا کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواو کردووە.
ئەو هونەرمەندە، یەکەمین پێشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لە هۆڵی (ئەیووبیە)ی شاری هەولێر کردەوە، بەشداریی زیاتر لە پێشانگای هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بارسێلۆنا، ئەلمونێیکەر، ڤاڵێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵەندا و پۆڵنیا).