زارى کرمانجى:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌مزووانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێك بكه‌ون و له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنیشدا، هیچ جۆره مافێكی پیتاندن به ئێران نادرێت.
قسه‌كانی تره‌مپ دوای ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه رۆژنامه‌ی ئه‌كسیۆس باسی له‌وه كردبوو، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له خاكی ئێران پیتاندن به‌شێوه‌ی سنووردار درێژه‌ی پێ بدرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه رۆیته‌رزیش ئاشكرای كردبوو، ئێران خه‌ریكی ئاماده‌كاریی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌یه‌تی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێی وایه هێشتا دره‌نگه و ده‌بوو زۆر زووتر پێش به پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێران بگیرایه، به‌ڵام له رێككه‌وتنی نوێ‌دا ئه‌مه كۆتایی دێت.
جێی باسه پێشتریش ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتوویه‌تی، رێژه‌ی پیتاندنی بۆ سفر كه‌م ده‌كرێته‌وه.
دوێنێ ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ئێران خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و وڵاته پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.