زارى کرمانجى:
سەرۆكی لیژنەی فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی جۆری ئاژەڵی قوربانی روونكردنەوە دەدات و رای دەگەیەنێت، قوربانیی مەڕ بۆ یەك كەس دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ى حوزەیران، حەسەن موفتی سەرۆكی لیژنەی فەتوا رای گەیاند، رای زۆرینەی زۆری زانایان لەوانەیش مەزەوی خۆمان ئیمامی شافیعی (ڕ.خ)، بەو شێوەیەیە كە قوربانی مەڕ و بزن تەنیا بۆ یەك كەس دەشێت، بەڵام دەتوانرێت خێزانەكە بەشداری پێ بكرێت بە (نزا) لە وێنەی پاداشتیدا (مپل الپواب)، هەروەها زانایان فەرموویانە قوربانییەكە بۆ خۆی دەبێت (گەورەی خێزانەكە) كە قوربانییەكە دەكات، بەڵام شیعاری سوننەتێكی كیفایەتی قوربانییەكە بۆ خێزانەكەیش جێبەجێ دەبێت، وەك وەڵامدانەوەی سەلام و وەڵامدانەوەی كەسی پژمیو كە سوننەتێكی كیفاییە. واتە ئەگەر كەسێك لە ناو كۆمەڵێكدا پێی هەستا، ئیتر كیفایەتە.
ئەوەش روون كراوەتەوە، نەك ئەوەی كە بە یەك مەڕ قوربانی ئیتر ببێتە قوربانی بۆ هەموو خێزانەكە، واته بەشداریكردنی گەورەی ماڵ بۆ خێزانەكەی لە سەوابیدا مانای ئەوە نییە كە هەموویان قوربانییان ئەنجام داوە، چونكە بە ئیتیفاق مەڕ و بزن تەنیا بۆ یەك كەس دەشێت، بەڵام وشتر و مانگا بۆ حەوت كەس، جا مردووبن یان زیندوو جیاوازیی نییە، بە تایبەت ئەگەر مردووەكە وەسیەتی كردبێت واجبە جێبەجێ بكرێت.
باس لەوەش دەكات، تەنانەت لای زانایانی شافیعی قوربانی مەڕێك تەنیا بۆ یەك كەس مەسئەلەیەكی كۆ دەنگی و ئیتیفاقییە و بە خیلافی ئەم حوكمە نەهاتووە، ئەگەر نا ئیتر خەڵكی بۆ مانگایەك یان وشترێك دەكاتە قوربانی بۆ حەوت كەس، لەسەر دەقی سوننەتی سەحیح كە لە چەندان فەرموودەدا هاتووە، مانگا و وشتر بۆ حەوت كەس دەشێت.
پاشان ئەگەر قوربانی مەڕێك بۆ زیاتر لە یەك كەس شیاو بوایە، ئەوا پێغەمبەر د.خ مانگایەكی نەدەكردە قوربانی بۆ خێزانەكانی وەك لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە، له حەزرەتی عائیشەوە ڕ.خ لەفزی بوخاری (چحی رسول الله صلی الله علیه وسلم عن نسائه بالبقر) هەروەها ئیمامی موسلیم لە حەزرەتی جابرە ڕ.خ ریوایەتی كردووە، بڕوانە: فتح الباری ج10 ص25.


































































