مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەس نییە تۆ هەیت، ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گەورەی كورد (بەهجەت یەحیا) یە.
بەهجەت یەحیا لە واڵەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕاگەیاند “كاتژمێر حەوت ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، گۆرانییەكی نوێمان بەناوی (بەس نییە تۆ هەیت) لێرەوە پەخش دەبێت.”
دەشڵێت “لە هەمان كاتدا ئەم بەرهەمە لە پلاتفۆرمەكانی وەك یوتیوب و سپۆتیفای و ئەپڵ میوزیك و فەیسبووك و ئینستاگرام و تیكتۆك بڵاو دەبێتەوە،”
بەهجەت هیوادارە بەرهەمەكەی بتوانێت لە دڵی هەوادار و گوێگرانی جێگایەك بكاتەوە .

































































