کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی بڵاویکردەوە، پێشنیاری نوێی ئەتۆمی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەشی تاران کراوە، ” نەگونجاو و بەربڵاوە”. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان لە دانوستانەکان بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە کە ئاراستەی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بەرەو داڕمان دەڕوات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ڕەنگە ئەمریکا وەبەرهێنان لە پرۆگرامی وزەی ئەتۆمی مەدەنی ئێران بکات و بچێتە ناو کۆنسۆرتیۆمێکەوە کە سەرپەرشتی پیتاندنی یۆرانیۆمی کەم پیتێنراو لە ناوخۆی ئێراندا بکات بۆ ماوەیەکی نادیار.
بە وتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، “ ئەمریکییەکان بەردەوام هەڵوێستەکانیان دەگۆڕن، ئەمەش بەربەستی سەرەکیی سەرکەوتنی دانوستانەکان بووە و کارەکانی لە هەموو کاتێک قورستر کردووە”.
































































