بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
چوارچێوەی هەماهەنگی و محه‌مه‌د شیاع سودانی سودانی کۆبونەوە رایانگەیاند، پێویستە یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت و بە پێی دەستور مافەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له نوسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و شایسته‌ییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تیشكی خستۆته سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی “مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسێكی نیشتمانی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاساكانی حوكمڕانی كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له پابه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدڕاڵی كرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و هه‌وڵه جددیهكانی بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ره‌كان.
ئاماده‌بووان جه‌ختیانكرده‌وه، ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.