كەناڵی رویترز بڵاوی كردەوە : ئێران وەڵامێکی نەرێنی بۆ پێشنیاری ئەتۆمی ئەمریکا ئامادە دەکات. دیپلۆماتکارانی تاران ئەم پلانە بە تاکلایەنە و نەبوونی گەرەنتی پێویست بۆ هەڵگرتنی سزاکان دەزانن.
ناکۆکی لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و چۆنیەتی هەڵگرتنی سزاکان، دانوستانەکانی وەستاندووە.
لەگەڵ زیندووکردنەوەی زۆرترین فشار لەلایەن ترەمپەوە، ئەگەری شکستی تەواوەتی دانوستانەکان زیادی کردووە.