ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندنی ئیمرالی و سەرۆکی شارەوانی دورخراوەی مێردین لە میانی بەشداری لە پانێلێکدا لە مێردین ڕایگەیاند” پرۆسەی ئاشتی تا ئێستا لە ئاستی پێویستدا بەڕێوەنەچوە، بە تایبەت ئەو هەموارەی یاسای سزاکان کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە لە ئاستی چاوەروانیەکانیان نەبوە”.
ئەحەمد تورکی وتیشی” ئەگەر تورکیا لەم پرۆسەی ئاشتیەدا لە ئاستی چاوەروانکراو بەشداری نەکات و پڕۆسەکە شکست بهێنێت دەدۆڕێت، چونکە هەموان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان بەوە ناوە کە ئەو هەنگاوانەی کە کورد گرتویەتیەبەر مێژویی بوە”.
ئەو ئەندامەی شاندی ئیمڕاڵی لە بارەی چەکدانانی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش وتی” ئەو هێزە چەکدارەی کە ئەمڕۆ کورد پێکیان هێناوە تەنها ئامانجی بەرگریکردنە لە خۆیان و پاراستنی ئاسایشە، دەسەڵاتی دیمەشق توانای پاراستنی ئەو ناوچانەی نییە”.
وتیشی”هەڕەشەی داع-ش هەر هەیە، ئەو هێزانە چەکەکانیان دابنێن، مانای وایە کەس نابێت ئاسایشی ناوچەکان بپارێزێت.”

































































