مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری بەندكراوە لە سێدارەدراوەكانی مانگی ئایاری ئەمساڵی ئاشكرا كرد و ڕایدەگەیەنێت “لە ماوەی مانگی ڕابردوو 163 بەندكراو لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا سزای سێدارەیان بەسەر جێبەجێ كراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی هەنگاو، لە كۆی 163 كەس لە سێدراەدراوانی مانگی ئایاری ئەمساڵ، پێنج ژن و منداڵێكی تەمەن 16 ساڵی هەبوون. هاوكات لەنێو لەسێدارەدراواندا 26 بەندكراوی كورد و 21 لۆڕ و 20 بەلووچ و 18 تورك هەبوون، بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو فارسەكان زۆرترین ژمارەیان پێكهێناوە بە 48 حاڵەت .































































