د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی و شەكرە و دڵ
ئەگەر شەكرەی سكپڕی چارەسەر نەكرێت دەبێتە كێشەیەكی زۆر بۆ دایك و كۆرپەكەی.
ماكەكانی سەر دایكەكە چین ؟
۱. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن .
۲. تێكچوونی ئەنزیمەكانی گورچیلە و جگەر و ئاوساوی قاچ (PET) .
۳. ماكەكانی تری شەكرە وەكوو جەڵتە، سستی گورچیلە و تێكچوونی تۆڕی چاو .
٤. ئەگەر شەكرەكە لە كاتی خۆیدا چارەسەر نەكرێت، دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی شەكرەی درێژخایەن .
ماكەكانی شەكرەی سكپڕی لەسەر كۆرپەكە چییە ؟
١. مردن و لەبارچوونی كۆرپەكە .
۲. زۆربوونی ئاوی دەوری كۆرپەكە .
۳. دواكەوتنی گەشە و تێكچوونی ئەندامەكانی منداڵ وەكوو دڵ كونی .
٤. زیادبوونی كێشی و بە ئەستەم لەدایكبوون و لەجێچوونی شان .
٥. دوای لەدایكبوون منداڵەكە تووشی زەردوویی، دابەزینی شەكرە، دابەزینی كالسیۆم و خەست بوونەوەی خوێن و هەوكردنی سییەكان دەبێت .
٦. لە داهاتوودا دوور نییە منداڵەكە تووشی قەڵەوی و شەكرە ببێت .
ئەگەر شەكرەی سكپڕی لە كاتی خۆیدا چارەسەر بكرێت هیچێك لەم ماكانە ڕوو نادات و دوای تەواوبوونی سكەكە ڕاستەوخۆ شەكرەكەی نامێنێت .