مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت كە ئەو لە لایەن خوداوە نێردراوە و هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگری لێ بكات .
ترەمپ لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی TRUTH ، باس لەوە دەكات كە ئەو بۆ ئەركێك لە لایەن خوداوە نێردراوە و هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگری لێ بكات، ئەو تویتەی ترەمپ قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە بە تایبەت لە ناو چالاكوانان و كەسانی ئایینی و هەر یەكە و بە شێوەیەك شرۆڤەی تویتەكەی ترەمپ دەكەن.