کومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت” لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێكدەهێنرێت”.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگاداركراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نوسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.
بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، پێشتر ئاسایشی هەرێم بڕیاریدابوو کە کۆمپانیای فۆرێکس و دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێگەپێدراو نین و مۆڵەتی فەرمیان نییە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو، هیچ یاسا و ڕێنماییەک نییە بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییانە.