بەرز بوونەوەی نرخی نان لە ئیران هاووڵاتییانی تووشی شۆك كرد، بە جۆرێك زۆریك لە خیزانەكان كرینی نانیان بە رێژەیەكی بەرچاو كەم كردووە، لەبەر ئەوە گرانی بازاڕ و كەمی داهات رێگەیان پێنادات وەكجاران نان بكرن.
داود گێرشاسبی، پارێزگاری تەورێز بە ئاماژەدان بەوەی “بەرزبوونەوەی نرخی نان تاقەتپرووكینە”، گووتی: ئەگەر كۆنتڕۆڵی بەرز بوونەوەی نرخی نان نەکرێت، رووبەڕووی قاچاخچێتی و زیادکردنی نرخ و کەمفرۆشی لەلایەن نانەواخانەکاندا دەبین”.
حكومەتی ئیران بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشە بیری لەوە كردۆتەوە كە ژمارەیەك نانەواخانە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ نانەواخانەكان دیاری بكەن، هەروەك پارێزگاری تەورێز گووتی “لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەت نرخی نانی پاڵپشتیکراو ڕادەگەیەنێت”.
بەهۆی ئەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر ئیران نرخی هەموو پێداویستییەكانی رۆژانەی هاووڵاتییان بەرز بۆتەوە و قەیرانی كەمی كارەبا، ئاو، كار و سووتەمەنی بەرۆكی گرتوون.