توێژەران دەڵێن سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سەر و مل.
لە تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیدا ئەم توێژەرانە بۆیان دەرکەوت بەکارهێنانی جۆرێک لە دەرمانی چارەسەری بەرگری بۆ ئەم جۆرە شێرپەنجانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ خانە شێرپەنجەییەكان لەناو دەبات.
ئێستا ئەم شێرپەنجەیە ڕەنگە دوای دوو ساڵ و نیو لە چارەسەرکردن دووبارە ببێتەوە و پێویستی بە چاودێری و چارەسەری بەدواداچوون هەبێت.
لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا دەرمانی “پێمبرۆلیزوماب” لە کاتی نەشتەرگەریدا بەکارهێنرا بۆ لابردنی وەرەمێکی شێرپەنجەیی، کە ئەنجامێکی سەرکەوتووی هەبووە.
ئەمەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە چارەسەرکردنی ئەم شێرپەنجەیە چارەسەر نەکراوانە.


































































