زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی زۆر بوونی مار و دوپشك و خۆپارێزی هاووڵاتییان چەند ڕێنماییەكی بڵاوكردەوە.
لە ماڵەوە:
- كونی نێو دیوارەكان و بنی دەرگاكان داخەن.
- گیا و گەڵاكان لە دەوروبەری ماڵ كورت بكەن.
- زبڵ و كۆمەڵە دار و بەردی لێ هەڵبگرن.
- ئاو و خواردن بۆ سەگ و پشیلە لە دەرەوە جێ مەهێڵن. لەكاتی سەیران:
- دەستكێش و پێڵاو لەبەر بكەن، لەكاتی كاركردن و كشتوكاڵ.
- چرای دەست (لایت) بەكاربهێنن لە شوێنی تاریك.
- لە سەر بەرد و دارەكان پێش ئەوەی دەست دابنێن سەیری بكەن.
- لە ناو گژو گیاكاندا بە وریاییەوە بڕۆن.
ئەگەر مارێكتان بینی:
- هێمن بوەستن و بەرەو دواوە بكشێوە.
- مار مەترسێنن یان نزیكی نەبنەوە.
- ڕێگا بۆ مار ئازاد بهێڵن كە بچێت.
لە حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك:
- ئەگەر پێوەدان ڕوویدا، دەستبەجێ بیگەینە نەخۆشخانە.
- ناوچەی پێوەدان بە پارچە قوماش ببەستن، بەمەرجێك توند نەكرێت.
- كەمترین جووڵە بكە، تا ژەهرەكە بە ناو جەستەدا بڵاو نەبێتەوە.
- ئەبێ شوێنی گازگرتنەكە بەرز بكرێتەوە، بەڵام بە مەرجێك بەرزتر نەبێت لە ئاستی دڵ.
- بە هیچ جۆرێك نابێ شوێنەكە بریندار بكرێت.
- نابێ بەفر یان هیچ ساردییەك لەسەر شوێنەكە دابنرێت.
































































