edited12:42
مایک هاکابی باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی جیهانی وەسف کرد و هۆشداریدا لەوەی تاران نەک تەنیا بۆ ئیسرائیل، بەڵکو بۆ چەند وڵاتێکی عەرەبی لە ناوچەی کەنداوی فارس و دواجاریش بۆ ئەمریکا هەڕەشەیەکی جیدی دروست دەکات.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دروشمی دژە ئەمریکایی و دژە ئیسرائیلی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، گووتی: ئێرانییەکان هەمیشە وەک خواردنی پێشوەختە مامەڵەیان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە و ئەمریکاش وەک خواردنی سەرەکی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە. “کاتێک کەسێک بۆ ماوەی ٤٦ ساڵ دەڵێت دەتکوژم، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت بە جددی وەریبگریت”.
بەڵام هوکابی، هیوای ئەوەی دەربڕی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بگاتە ئەنجام و ململانێی سەربازی دوور بخرێتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە: کاتێک دیپلۆماسی شکستی هێنا، نۆرەی سەربازەکانە.
باڵوێزی ئامریکا گومانی خۆی لە گۆڕینی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەربڕی و گووتی: بۆ من سەختە باوەڕ بکەم ئێران دوای ساڵانێک لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، لەناکاو دەستبەرداری ئەم ئامانجە بێت. بەڵام هیوادارم وابێت. “ئەگەرنا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، سەڕۆکی ئەمەڕیکا بەڕوونی ڕایگەیاندووه دەبێت ئیران هەڕشتێک کە بتوانرێت بکرێتە چەکێکی ئەتۆمی بە تەواوی له ناو ببات.

































































