ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە بە میدیاكانی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، چەند بەرپرسی دیكە كۆدەبننەوە کۆدەبێتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە ئامانجی سەردانیکردنی تاوتوێی کردنی پرسی مووچە و بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراقە.
دوای ئهوهی وهزارهتی دارایی عێراق بڕیاری بڕینی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستانی دا، دوێنێ لایهنه كوردستانییهكان بهسهرپهرشتیی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام كۆبوونهوه و دوای كۆبوونهوهكه ڕاگهیاندراوێكی هاوبهشیان بڵاو كردهوه و له بهشێكی ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژه بهوه درا بوو: “بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکوومەتى هەرێم و حکوومەتى فیدراڵ، پێویستە حکوومەتى فیدراڵى پابەندبێت بە ئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکوومەتى فیدراڵ دوور بکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەر ئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە، بۆیە لە بەرژەوەندىی هێچ لایەکدا نابێت.”


































































