محەممەد مەحموود-سۆران :
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری و چاودێریکردنی دۆخی تەندورستی حەجخوزانی هەرێمی کوردستان تیمێکی تەندروستی بەتەواوی پزیشک و پێداویستی ناردۆتە وڵاتی سعودیە.
دکتۆر کامەران مەلامحەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و سەرۆکی تیمی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ ئەمساڵ شاندی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە 25 پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە وڵاتی سعودیە بە بەردەوامی چاودێری دۆخی تەندروستی حەجخوازان دەکەین، پزیشکی پسپۆڕ بە شێوەی 24 کاتژمێری لە ئێشکگریدان”.
د.کامەران ، گوتیشی ” ژمارەی حەجخوازانی کوردستان زیاتر لە 5150 کەس دەبێت، لەناو هۆتێلەکان نورینگەمان بۆداناون بە بەردەوامی چاودێری دۆخی تەندروستیان دەکەین، بەتایبەتی ئەوانەی بەتەمەنن و بەرگری جەستەیان لاوازە یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام هەیە ئێمە دەرمانی پێویستیان پێدەدەین، تا ئێستا سێ تا چوار کەسیان لە نەخۆشخانەکانی سعودیە خەوێندرابوون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەڕاونەتەوە شوێنی مانەوەی خۆیان”.
دکتۆر کامەران مەلامحەمەد، باسی لەوەشکرد” لەناو حەجخوازن هیچ کەسێکی وای تێدانییە نەتوانێت لەبەر نالەباری تەندروستی کارەکانی بۆ نەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ حەجخوازان دابین کردوون لە پزیشک ، دەرمان، ئەمبۆڵانس، تیمەکان بەردەوامی کارەکانی خۆیان دەکەن.



