ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی پیرمام
شەممە، 31-05-2025، کۆبوونەوەی گرنگ و بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات.
لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسیتی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی کوردستان و عێڕاق و، کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دوا بریاری نادەستووری و نایاسایی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەی پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەی کە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە دژ بە ئیرادەی گەلی کوردستان و قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان.
بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق و ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، پێویستە حکومەتی فیدراڵی پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و، مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتی فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتی برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەی گرفتەکان، نادیدەگرتنی گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانی ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندی هێچلایەکدا نابێت.
ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگری مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلی سەربەرزی کوردستان بەگشتی، دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان دەبێت و بژاردەی گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیی دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
حزب و لایەنە کوردستانییەکان:
1. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
2. بزووتنەوەی گۆڕان.
3. پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان.
4. بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.
5. حزبی شیوعی کوردستان.
6. بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان.
7. حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
8. پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
9. پارتی پارێزگارانی کوردستان.
10. یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
11. بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
12. پارتی نەتەوەیی کوردستان
13. بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان.
14. حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان.
15. پارتی بنیادی دیموکراتی کوردستان.
16. بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان.
17. هاوپەیمانی نیشتمانی.
18. حزبی ڕزگاری کوردستان_دەستەی سەرۆکایەتی.
19. پارتی دیموکراتی تورکمان.
20. پارتی نیشتمانی تورکمان.
21. پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمان.
22. پارتی یەکگرتووی تورکمان.
23. بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن.
24. پارتی گەشەپێدانی تورکمان.
25. پارتی چاکسازی تورکمان.
26. پارتی گەلی تورکمانی عێراق.
27. بەرەی تورکمانی.
28. بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان.
29. پارتی گەزەنگی تورکمان.
30. پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان.
31. پارتی تورکمان ئیللی.
32. لیستی میللەت.
33. لیبراڵی تورکمانی.
34. پارتی یەکێتی دیموکراتی کلدانی.
35. پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی.
36. حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن.
37. پارتی ئەنجوومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشووری.
38. ڕەوتی شلاما.
39. پارتی بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریانی.
40. کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئەرمەن.
41. دەستەی کارگێڕی بەڕێوەبردنی گائیفەی ئەرمەن.
42. ڕابیتەی کلدانی جیهانی.
43. پارتی دیموکراتی کوردستان.
































































