مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی نەجەف، ڕایدەگەیەنێت “خەڵكانێك خەریكی گەلەكۆمەن دەیانەوێت شیعەكان لە حوكمكردنی عێراق دوور بخەنەوە.”
سەدرەدین قەبانچی پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی نەجەف، كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، دوێنێ لە وتاری هەینی هۆشداری دا و ڕاگەیاند “خەڵكانێك بە شەو خەریكی گەلەكۆمەن بۆ كارێكی نهێنی و دەیانەوێت شیعەكان لە حوكمڕانی عێراق دوور بخەنەوە.”
ئامارەی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان لە ناوچە سوننە نشینەكان، قەبانچی نیگەران كردووە بۆیە لە وتارەكەی نەیشاردەوە و ڕاگەیاند “نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان بەم شێوە زۆرەیە لە پارێزگا سونییەكان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق، بێ بەرنامە و ئاراستەكردن نییە و دەیانەوێت لەم هەڵبژاردنەی داهاتوودا دەسەڵات لە شیعەكان وەربگرنەوە.”
دەشڵێت “سوننەكان شەوانە شتێكیان بە گوێدا چپێنراوە، بۆیە ئاوا گەرم و گوڕن لە نوێكردنەوەی كارتەكانیان، بۆیە من پێتان دەڵێم دەیانەوێت شیعە لە دەسەڵات دوور بخەنەوە.”