بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بە سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


































































