مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات وڵاتەكەی دەوڵەتێكی یەهوودی لە كەناری ڕۆژئاوای فەلەستین دادەمەزرێنێت.
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاگەیاند “لە وەڵامی ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی كە دەیانەوێت ئیسرائیل لاواز بكەن، پێیان دەڵێن لە دەمێكی نزیكدا دەوڵەتێكی یەهوودی لە كەناری ڕۆژئاوای فەلەستین دادەمەزرێنین.”
ڕۆژی پێنجشەممە، حكومەتی ئیسرائیل دروستكردنی 22 ئۆردوگای نوێی نیشتەجێبوونی لە سەر خاكی فەلەستین ڕاگەیاند، كە دواتر نیگەرانیی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا .